(سبەى):
لە ساڵیادی
لەسێدارەدانی قازی محەمەد، قوتابخانەی پێشەوا لە كۆیە دیبەیتێكی لە سەر ژیان و
رۆڵی قازی محەمەد سازكرد بەناوی (رۆڵی قازی محەمەد لە بزوتنەوەی كوردا) و
نوێنەرانى بەشێك لە لایەنە سیاسییەکان و كەسایەتی و هەندێك لە رێكخراوەكان
بەشدار بون.
لە دیبەیتەکەدا تیشك خرایە
سەر رۆڵی قازی محەمەد لە دامەزراندنی كۆماری مهاباد و هەڵكردنی ئاڵای كوردستان.
قازی محەمەد لە ساڵی (1900)
لە شاری مهاباد لە دایكبوە و لە (30)ى ئازارى (1947) لە مەیدانی چوار چرا لە مهاباد لەسێدارە درا.
کۆیە/ هەژار رەشید