(سبەی):
پەروەردەکانی
سلێمانی، بەڕێوەبەری قوتابخانە و
خوێندنگاکان سەرپشک دەکەن لە دەوامکردن.
ئەمڕۆ دوشەممە
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی، ئاگاداری بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانی
سنوری بازیان و دۆڵەڕوت و كەنەكەوە و قولەرەیسی
و بەكرەجۆی کردەوە کە بەهۆی خراپی کەشوهەوا و باران بارینەوە و بۆ سەلامەتی
قوتابیان دەتوانن ئەمڕۆ دەوام رابگرن.
بەپێی
ئاگادارییەکە بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگەكانی ناوشاریش سەرپشكن لە دەوامكردن.
هاوکات
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژهەڵاتی سلێمانی سەرجەم بەڕێوەبەرى قوتابخانەو
خوێندنگە و باخچەى منداڵانى سنورى پەروەردەى رۆژهەڵاتی ناوشار و دەرەوەى شاری
ئاگادارکردەوە لەبەرخراپى بارودۆخى کەش و هەوا تەنها ئەمڕۆ سەرپشکن لەوەى دەوام
بکەن یان دەوام رابگرن.
هەر ئەمڕۆ خانەی
قەیرانەکانی عێراق هۆشداریی دا کە بەهۆی بەردەوامی شەپۆلی باران بارینەوە مەترسی
دروستبونی لافاو هەیە لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق.