(سبەی):
بە كردنەوەی ئاگر
لە سەر قەڵای كەركوك و نمایشكردنی ئاڵایەكی گەورەی كوردستان و دابەشكردنی پێنج
هەزار ساڵیادى رزگارکردنى شارەکە و ئاهەنگى جەژنى نەورۆز بەڕێوەدەچێت.
ئەمڕۆ (20/3) یەکەم
رۆژى جەژنى نەورۆز هاوکاتە لەگەڵ (28)ـەمین ساڵیادى رزگارکردنى شارى کەرکوک و بەو
دو بۆنەیەوە لایەنە سیاسییەکان بە بەشدارى کوردانى شارەکە رێوڕەسم و ئاهەنگێکى
بەرفراوان لەسەر قەڵاى شارەکە رێکدەخەن، لەوبارەیەوە پەیامنێرى (سبەى) لە کەرکوک
رایگەیاند؛ هەرچەندە توركمان و عەرەبەكانی شاری كەركوك داوایان كردوە هاوشێوەی
كورد لەسەر قەڵای كەركوك مەراسیمی تایبەت بە ئاگری نەورۆز بكەنەوە، بەڵام ژوری
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان تەنها رەزامەندیی داوە بە كورد کە لەسەر قەڵای شارەكە،
ئاگری نەورۆز بكەنەوە و مەراسیمی تایبەت بەو بۆنە نەتەوەییەی كورد رێكبخەن.
وتیشى:"لە نەورۆزی ئەمساڵدا، جگە لە
مەشخەڵی ئاگری نەورۆز، ئاڵایەكی گەورەی كوردستان بە درێژیى (27) مەتر و پانیى سێ
مەتر نمایش دەكرێت و پێنج هەزار ئاڵای دیكەی كوردستان بە قەبارەی بچوكتر بەسەر
هاوڵاتییاندا دابەش بكرێت و ئەو بۆنە نەتەوەییە بەرز رابگیرێت".