کوردستان 11:36 - 25/02/2019

باران بارین دەستپێدەکاتەوە

+ -

(سبەی):

کەشناسی هەرێم بڵاوی کردەوە؛ لە سبەینێ سێشەممەوە باران بارین دەستپێدەکاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە کاتەکانی ئێوارەی رۆژی سێشەممەوە هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و باران بارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات، لە کاتی شەودا باران بارین زیاتر دەبێت بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

کەشناسی بڵاوی کردەوە؛ رۆژی چوارشەممە کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆکە چالاکتر دەبێت، کاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی ئێرانیش بە لاوازیی کار دەکاتە سەر ناوچەکە و باران بارین لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەست پێدەکات.

بەپێی بڵاوکراوەکەی کەشناسی، بارانی مامناوەند لە سەنتەری پارێزگاکان دەبارێت و لەناوچە شاخاوییەکان هەندێکجار لێزمە باران دەبارێت و کاریگەریی شەپۆلەکە تا ئێوارەی رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.