(سبەی):
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە
پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت؛ فەوجێک لە هێزی تایبەت گەیشتونەتە پارێزگاکە بە
مەبەستی جێگرتنەوەی هێزی "دژ تیرۆر"ی عێراق.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە میدیاکانی عێراق
بڵاویانکردوەتەوە، فەوجێکی سەر بە لیوای (91)ی هێزی تایبەت گەیشتوەتە شاری کەرکوک.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئامانجی هاتنی ئەو هێزە، جێگرتنەوەی هێزی
"دژە تیرۆر"ی عێراق لە شارەکە و سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر
ئەو کارە دەربڕیوە.
رۆژی (23)ی مانگ بڕیارێک دەرچو بەمەبەستی کشانەوەی
هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکوک و هەروەها جێگرتنەوەی لەلایەن هێزێکی
تایبەتەوە.