(سبەی):
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ له راپۆرتێک‌دا بڵاوی کردەوە؛ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
ئه‌شكه‌نجه‌ی مێرمنداڵانی داوه تا ناچاریان بكات دان بەوەدا بنێن کە پەیوەندیان
لەگەڵ داعشدا هەبوە.
رێکخراوەکە لەسەر زاری ژمارەیەک منداڵ و مێردمنداڵەوە بڵاوی کردوەتەوە کە ئه‌فسه‌رانی
ئاسایش ئه‌شكه‌نجه‌یان داون به لێدان و به‌كارهێنانی ته‌زوی كاره‌با و زۆرێكیان پارێزه‌ریان
نه‌بوه و رێگه‌یان پێنه‌دراوه نوسراوی دانپێنانه‌كان بخوێننه‌وه كه ئاسایش بۆیان
نوسیون و به‌زۆر پێیان واژۆ كردون.
جۆو بێكه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری داكۆكیكردن له مافه‌كانی منداڵ له هیومان رایتس وۆچ لەوبارەیەوە رایگەیاندوە: دوای دو ساڵ له به‌ڵێندان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی
كوردستانەوە بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵانی به‌ندكراو، هێشتا
ئه‌م دیارده‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك به‌رده‌وامه، ده‌بێت به‌رپرسانی كوردستان
ده‌ستبه‌جێ ده‌ست هه‌ڵگرن له ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵان و لێكۆڵینه‌وه له‌و كه‌سانه
بكه‌ن كه له پشت ئه‌و كاره‌وه‌ن.
رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومان رایتس وۆچ) له سه‌نته‌ری چاكسازی
ژنان و منداڵانی هه‌ولێر له تشرینی دوه‌می (2018) چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ (20) مێردمنداڵ
كردوە كه ته‌مه‌نیان له نێوان (14) بۆ (17) ساڵدا بوە سەرجەمیان یان سزادراو بون
یان تۆمه‌تباربون به بونی په‌یوه‌ندی لەگەڵ داعش له‌گه‌ڵ سێ مێردمنداڵ كه تازه
ئازاد كرابون. ئه‌و سه‌نته‌ره كه له به‌ندیخانه‌یه‌ك پێكدێت و به دیواری به‌رزی
كۆنكرێتی و وایه‌ر ده‌وره‌دراوه یه‌كێكه له‌و سێ سه‌نته‌ره‌ی كه له هه‌رێمی
كوردستانی عێراق بۆ به‌ندكردنی منداڵ به‌كارده‌هێنرێت.
له‌كاتی سه‌ردانه‌كه‌یاندا، ستافی سه‌نته‌ره‌كه ئاشکرایان کردوە؛ کە (63)
منداڵ له سه‌نته‌ره‌كه‌دا به تۆمه‌تی كاری په‌یوه‌ندیدار به تیرۆره‌وه به‌ندن
و (43) منداڵیان سزادرابون. هه‌روه‌ها هیومان رایتس وۆچ چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ستافی
سه‌نته‌ره‌كه‌و كه‌سوكاری منداڵه‌كان و دو كوڕی ته‌مه‌ن (18) ساڵ كردوە كه ده‌ستگیركرابون
و به‌ندكرابون.
بەپێی راپۆرتەکە لە کۆی (23) منداڵ (16) منداڵیان وتویانە؛ ئه‌فسه‌رانی
ئاسایش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا له بنكه‌كانی ئاسایش ئه‌شكه‌نجه‌یان داون به لێدانی
هه‌مو جه‌سته‌یان به سۆنده و كێبڵی كاره‌بایی و دار.
سێ له مێردمنداڵه‌كان ئاشکرایان کردوە؛ ئه‌فسه‌ران به ته‌زوی كاره‌با ئه‌شكه‌نجه‌یان
داون. هه‌ندێكی تریان بۆ ماوه‌ی دو سەعات به‌شێوازی دوپشكی له دواوه ده‌ستیان به‌ستراوه.
ژماره‌یه‌ك له منداڵه‌كان بۆماوه‌ی چه‌ند رۆژێك ئه‌شكه‌نجه‌دراون تا ئه‌و كاته‌ی
دانپێدانانیان كردووه.
چوار مێردمنداڵی دیکەیان بە رێکخراوەکەیان وتوە: ئاسایش له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌دا
هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌دانیان لێكردون، مێردمنداڵێكی (17) ساڵ وتویەتی: ئه‌فسه‌ری
لێكۆڵه‌ره‌كه‌ی پێیوتوه :"ئه‌گه‌ر راستیه‌كه‌مان پێنه‌ڵێی، ئه‌وا كوڕه‌كان
بانگ ده‌كه‌م بێن لێتبه‌ن و ئێسقانه‌كانت بشكێنن.''
هه‌ندێك له منداڵه‌كان بە رێکخراوەکەیان وتوە: كه په‌یوه‌ندیان به داعش
كردوه‌و كاریان له‌گه‌ڵ كردون و مه‌شقی سه‌ربازی و ئاینیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه پێكراوه،
یه‌كێكیان وه‌ك شۆفێر یه‌كێكی تر وه‌ك چێشت لێنه‌ر. ته‌نها یه‌كێكیان وتی كه له
دژی هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق له پارێزگای نه‌ینه‌وا به‌شداری شه‌ڕی كردوه. هه‌ندێكی
تریان ووتیان، هیچ تێوه‌گلانێكی شه‌خسیان به داعشه‌وه نه‌بوه، به‌ڵام ئه‌ندامی
خێزانیان هه‌بوه له‌ناو داعشدا بوه. هیومان رایتس ۆچ نه‌یتوانی سه‌ربه‌خۆیانە شێواز‌و
قه‌باره‌ی تێوه‌گلانی ئه‌م مێرمنداڵانه به داعشه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ.
هیومان رایتس وۆچ ئاشکرای کردوە؛ سەرجەم ئه‌و مێردمنداڵانه‌ی چاوپێكه‌وتنیان
له‌گه‌ڵ كراوە دانپێدانانیان كردبو جگه له یه‌كێكیان نه‌بێت، بەوتەی بەشێکیان
چاریان نه‌بوه و ئه‌شكه‌نجه‌دراون و ژماره‌یه‌كیشیان ناچاربون درۆ بکەن.
مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن (16) ساڵ وتی، ''نوسراوی دانپێنانه‌كه‌م ده‌ڵێ كه بۆماوه‌ی
16 رۆژ په‌یوه‌ندیم به داعش كردوه، به‌ڵام له راستیدا به هیچ شێوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیم
پێوه نه‌كردون، ناچاربوم بڵێم وابوە بۆ ئه‌وەی ئەشکەنجەدانەکە بوەستنم.''
زۆرێك له منداڵه‌كان دانیان بەوەداناوە كه ئه‌فسه‌رانی لێكۆڵه‌ر پێیان وتون
چی بڵێن بۆ دانپێنانه‌كانیان. ''یه‌كه‌م جار وتیان كه ده‌بێت بڵێم له‌گه‌ڵ داعش
بوم ووتم باشه،'' ئه‌مه وته‌ی كوڕێكی ته‌مه‌ن (16) ساڵ بو، ''پاشان وتیان كه ده‌بێت
بڵێم بۆماوه‌ی سێ مانگ له‌گه‌ڵ داعش كارم كردوه، پێم وتن له‌گه‌ڵ داعش نه‌بوم، به‌ڵام
وتیان نا ده‌بێت بڵێم له‌گه‌ڵ داعش بوم، دوای دو سەعات له لێكۆڵینه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دان
رازی بوم به ئیعتراف كردن".
سەرجەم مێردمنداڵه‌كان رایانگەیاندوە: رێگه‌یان پێنه‌دراوه نوسراوی دانپێنانه‌كان
بخوێننه‌وه كه ئاسایش بۆی نوسیون و ناچاریان كردون به واژوكردنی، زۆرێكیان دوای
خوێندنه‌وه‌ی دانپێنانه‌كان له دادگادا زانیویانه چی تێدا نوسراوه.
بەپێی راپۆرتەکە؛ پێنج منداڵ به دادوه‌ری لێكۆڵه‌ریان وتوه كه له ژێر
ئه‌شكه‌نجه‌دا ئیعترافیان كردوه، به‌ڵام دادوه‌ره‌كان وته‌كانیان پشتگوێ خستون، مێرمنداڵه‌كان
وتویانە، ده‌ستگیركراو به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌هێنرێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵه‌رو
پاشان دادوه‌ری لێكۆڵه‌ر فه‌رمانی گواستنه‌وه‌ی گومان‌لێكراو بۆ به‌ندیخانه‌یه‌ك ده‌دات تا كاتی دادگایكردنی
له‌به‌رده‌م پانێڵێكی سێ دادوه‌ریدا.
هیومان رایتس وۆچ رایگەیاند: نابێت به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌بێ هه‌بونی
به‌ڵگه‌ی رون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی تاوان هیچ منداڵێك ده‌ستگیربكه‌ن و ده‌بێت پرۆگرامی
چاكسازی و گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌و منداڵانه دابین بكرێت كه ره‌نگه له‌گه‌ڵ
داعش په‌یوه‌ندیان هه‌بوبێت.
بەپێویستی زانیوە؛ به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم دڵنیایی بده‌ن له بونی پارێزه‌ر
بۆ هه‌ر منداڵێك كه تۆمه‌تباره به ئه‌نجامدانی تاوان له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا
له‌گه‌ڵیدا و رێگه‌پێدانی به په‌یوه‌ندیكردن به خێزانه‌كه‌یه‌وه، ده‌بێت به‌رپرسان
هه‌نگاوی به‌په‌له بنێن له كۆتایی هێنان به به‌كارهێنانی هه‌مو شێوازێكی ئه‌شكه‌نجه‌و
دانپێنانی به‌زۆر لێكۆڵینه‌وه‌و سزای ئه‌و كه‌سانه بده‌ن كه به‌رپرسیارن له‌و
كاره.
داوایکردوە؛ ئه‌و دادوه‌رانه‌ی ده‌زانن منداڵ ئه‌شكه‌نجه‌دراوه فه‌رمانی گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندیخانه‌یه‌كی دیکە بده‌ن و دڵنیابن له‌وه‌ی
پێداویستی پزیشكی ته‌واویان بۆ دابینكراوه‌و هه‌روه‌ها فه‌رمانی دوباره دادگایكردنه‌وه‌یان
بده‌ن ئه‌گه‌ر زه‌بروزه‌نگ به‌كارهێنرابێت بۆ ناچاركردنیان به دانپێنان.