(سبەی):
بازگەکانی پارتی
رێگریی لە رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان دەکەن بچنە ناوچە برادۆست، بۆ گردبونەوە و
ناڕەزایەتی دەربڕین دژی سنور بەزاندنی هەرێمی کوردستان لەلایەن تورکیاوە.
پەیامنێری (سبەی)
لەوەرتێ رایگەیاند: سەعات دوی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، لەبازگەی گۆجاڕی ئاسایشی
پارتی لەسنوری بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی وەرتێ، رێگری کرا رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان
و گەنجانی وڵاتپارێزی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان، بچنە دەڤەری برادۆست.
رایگەیاند: بڕیاربو
گەنجانی وڵاتپارێز و رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان رۆژی (22)ی نیسان لەگەڵ دانیشتوانی
دەڤەری برادۆست بەشداری لەگردبونەوەیەک بکەن بۆ ئیدانەکردنی سنوربەزاندنی سوپای تورکیا
بۆ ئەو ناوچەیەی هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری (سبەی)،
وتی :"کاتێک گەنجان و ژنان گەیشتونەتە بازگەی گۆجاڕ کارمەندانی ئاسایش رێگەیان
لێدەگرن و دەڵێن نابێت لێرەوە بچنە برادۆست، ئەوەش دەبێتە هۆی دروست بونی دەمەقاڵێ و لەئەنجامدا ئاسایشی بازگەکە
تەقەیان بەسەردا دەکەن و ئەوانیش بەبەرد وەڵامیان دەدەنەوە، بەڵام هیچ زیانێک لەتەقە
و شەڕەبەردەکە نەکەوتەوەتەوە.
ناحیەی وەرتێ- ئامانج
وەرتێ