(سبەى):
ئەنجومەنی نوێنەران پڕۆژە یاسای بودجەی عێراقی پەسەندکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە (31/3/2021)، بە ئامادەبونی (215) پەرلەمانتار،
دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە دەستیپێکرد
و دواى هەندێک گۆڕانکارى، درەنگانى ئەمشەو یاساکە پەسەندکرا.
لە دانیشتنەکەدا مشتومڕ لەسەر بەشێک لە بڕگە و ماددەکان دروست بو،
بە دیاریکراویش پشکی هەرێم، بەڵام دواجار بە زۆرینەی دەنگ پەسەندکرا.
بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی
رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، "پشکی هەرێم بە رێژەی (12.67٪) پەسەندکراوە و
ئەوەش دەستکەوتێکی گەورەیە".
كۆی گشتی بودجهی خهمڵێنراوی عێراق زیاتر لە (129) ترلیۆن دینارە
و پكشی ههرێمی كوردستان (9.5) ترلیۆن دیناره و ماوەى چوار مانگە گفتوگۆى چڕ
لەنێوان لایەن و پێکهاتەکان و لیژنەى دارایى بەڕێوە دەچێت و چەندین جار وەفدى
هەرێم بۆ گەیشتنە رێککەوتن لەسەر ناوەڕۆکى پڕۆژەکە سەردانى بەغدایان کرد و لەگەڵ
حکومەت و لیژنەى دارایى پەرلەمان و لایەنە سیاسیەکان کۆبونەوە.