(سبەى):
رۆژنامەیەکى
ئێرانیى بلاوى دەکاتەوە کە ئاستی بازرگانیی نێوان ئێران و سوریا تا دو ساڵی دیکە دەگاتە
یەک ملیار و (500) ملیۆن دۆلار.
رۆژنامەی (دنیای ئیقتیساد) ئەهلی و ئابوریی،
لە ژمارەى رەمڕۆیدا بە ناونیشانی ( بەرنامەی ئێران بۆ گەشەی هەناردەکردن بۆ سوریا)
لە زارى بەڕێوبەری نوسینگەی وڵاتانی عەرەبی و ئەفەریقا لە ناوەندی گەشەی بازرگانیی
ئێرانەوە بڵاوى کردەوە ؛ لە (11) مانگی ساڵی رابردودا ئێران نزیکەی (104) ملیۆن دۆلار
کاڵای رەوانەی سوریا کردوە کە بەراورد بە ساڵێکی پێشتر، ئاستی هەناردەکردنەکە لە
روی نرخەوە (34%) و لە روی قەبارەوە (43%) دابەزیوە و هۆکاری سەرەکیی دابەزینی
بازرگانیی نێوان هەردو وڵاتیش بۆ بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە.
ئاماژەى
بەوەشکردوە کە ئێران پلانی هەیە ئاستی هەناردەکردنی کاڵا و شتومەک بۆ سوریا بەرز
بکاتەوە بەشێوەیەک: "دەیەوێت تا دو ساڵی داهاتو ئاستی هەناردەکردنی بۆ ئەو وڵاتە
بگەیەنێتە بەهاى نزیکەی یەک ملیار و (500) ملیۆن دۆلار لە ساڵێکدا".