عێراق
02:24 - 28/03/2021
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق دواخرا
(سبەى):
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاساى بودجە دواخرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
فەرمانگەى راگەیاندنى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق رایگەیاند:"دانیشتنى ئەمڕۆى
ئەنجومەنى نوێنەران دواخرا".
ئاماژە بۆ
ئەوەکراوە کە گفتوگۆى لایەنەکان لەگەڵ حکومەت و وەزارەتەکان تا ئێستاش لەسەر پڕۆژە
یاساى بودجە بەردەوامە، بۆیە ئەنجومەنى نوێنەران بڕیاریدا کۆبونەوەکە بۆ (7:00)ـى
ئێوارە دوابخرێت.
بڕیاربو ئەمڕۆ،
دانیشتنى پەرلەمانى عێراق لەبارەى بودجەى (2021) ئەنجام بدرێت و دەنگ لەسەر پڕۆە
یاساکە بدرێت.