(سبه‌ی):
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
رایده‌گه‌یه‌نێت؛ حكومه‌ت ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پاره‌یه‌كی زیاتر بۆ
كڕینی ڤاكسین ده‌ربڕیوه، ده‌شڵێت: په‌ره به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی زوبێر و مه‌جنون
ده‌درێت تا هه‌نارده‌یان زیاتر بێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، حه‌سه‌ن نازم،
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: به‌هۆی زۆربونی ژماره‌ی توشبوان
و هه‌ڵكشانی ئاماره‌كانی كۆرۆنا، پێویستمان به ڤاكسینی زیاتر و وشیاری زۆرتره بۆ
خۆپارێزی له كۆرۆنا، داوای له هاوڵاتیانیكرد خۆیان بكوتن.
وتیشی: ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی
عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ته‌رخانكردنی پاره‌ی زیاتر ده‌ربڕیوه بۆ كڕینی ڤاكسینی
زیاتر".
رونیكرده‌وه: سه‌ره‌ڕای به‌رزبونه‌وه‌ی
ژماره‌ی توشبوان له جیهاندا، به‌ڵام وڵاتان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی
ئاسایی خۆیان.
وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا حكومه‌ت بڕیاریداوه په‌ره به كێڵگه نه‌وتییه‌كانی زوبێر و مه‌جنون
بدات تا هه‌نارده‌ی هه‌ردو كێڵگه‌كه زیاتر بێت.