(سبەی):
به ئاماده‌بونی
(215) ئه‌ندام، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به پڕۆژه یاسای
بودجه‌ی فیدراڵی (2021) ده‌ستی پێكرد و كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاساش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه
نه‌بون.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه
(2021/3/31) ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان به‌پڕۆژه یاسای بودجه‌ی ساڵی
(2021)ـی فیدراڵی به ئاماده‌بونی (215) ئه‌ندام كۆبوه‌وه، دوای خوێندنه‌وه‌ی، بڕگه
و ماده‌كانی یه‌ك و دو به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئاماده‌بو په‌سه‌ند كران.
به‌پێی زانیارییه‌كان
كۆی گشتی بودجه‌ی خه‌مڵێنراوی عێراق (129) ترلیۆن دینارە و پكشی هه‌رێمی كوردستان
زیاتر لە (9) ترلیۆن دیناره.
هەروەها پێش ده‌ستپێكردنی
كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، كوتله‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌رۆكایه‌تی
نوری مالكی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هه‌شت
مه‌رجی دانابو بۆ به‌شداریكردن له كۆبونه‌وه‌كه و دواجار بڕیاریاندا بایکۆتی
کۆبونەوەکە بکەن.