عێراق
07:43 - 29/03/2021
ناوى ئەندامانى دادگاى باڵاى فیدراڵى راگەیەندرا
(سبەی):
ئەنجومەنى باڵاى دادوەریى لە راگەیەنراوێکدا ناوى تەواوى
ئەندامانى دادگای فیدراڵی راگەیاند کە سیانیان کوردن و نوێنەرى هەرێمى کوردستانن لە دادگاکە.
بەپێى یاساى (دادگاى باڵاى فیدراڵى) ژمارە (30) بۆ ساڵى
(2005)، ئەنجومەنى دادگاى فیدراڵى ناوى تەواوى ئەندامانى خۆى راگەیاند، ناوەکانیش
بریتن لە:
1-
دادوەر جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکى دەستەى سەرپەرشتیارى دادوەریی.
2-
دادوەر سەمير عەباس، سەرۆکى دادگاى تاوانەکانى ئەنبار بە جێگرى سەرۆکى دادگاکە
دانرا.
3- دادوەر غالب عامر، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى
واست، ئەندامى هەمیشەیی دادگاکە.
4- دادوەر حەيدەر جابر – سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى
نەجەف، ئەندامى هەمیشەیی دادگاکە.
5-
دادوەر دكتۆر حەيدەر عەلي نوري – سەرپەرشتیارى دادوەریی، ئەندامى هەمیشەیی دادگاکە.
6- دادوەر خەڵەف ئەحمەد رەجەب - ئەندامى هەمیشەیی
دادگاکە.
7- دادوەر ئەیوب عەباس ئالوەرەقە - ئەندامى
هەمیشەیی.
8- دادوەر دکتۆر عەبدولرەحمان سلێمان – سەرۆکى
دادگاى تاوانەکانى دهۆك، ئەندامى هەمیشەیی دادگاکە.
9- دادوەر جاسم جەزا، سەرۆکى دادگاى
تێهەڵچونەوەى سلێمانى، ئەندامى هەمیشەیی دادگاکە.
10 -دادوەر عادل عەبدولرەزاق-
سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى بەسرە ئەندامى یەدەگ لە دادگا.
11 -دادوەر خالید تەها سەرۆکى دادگاى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى کەرخ، ئەندامى یەدەگی
دادگا.
12- دادوەر مونزیر ئیبراهیم – ئەندامى دادگاى
تێهەڵچونەوە، ئەندامى یەدەگ.
13- دادوەر تاهیر سلێمان، سەرۆکى دادگاى نەوجەوانانى
دهۆک، ئەندامى یەدەگ.
دیاریکردنی ئەندامانی دادگای فیدراڵی لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردودا ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە زۆرینەی سادە هەمواری یاسای دادگای فیدراڵی پەسەندکرد.