(سبەى):
پەرلەمانى عێراق کارنامەى دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەمانى بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەعات (1:00)ـى پاشنیوەڕۆ کۆبونەوەى پەرلەمانى عێراق
دەستیپێکرد و پەرلەمانیش لە راگەیەندراوێکدا کارنامەى دانیشتنەکەى ئەمڕۆى
راگەیاند.
یەپێى راگەیەنداروەکەى پەرلەمانى عێراق دانیشتنەکەى ئەمڕۆ بڕگەیەکى تایبەت
دەبێت بە دەنگدان لەسەر پڕۆەیاساى بودجەى (2021).
دواتریش دەنگدان لەسەر داواکارییەک دەکرێت کە لەلایەن (172) پەرلەمانتارى
عێراقەوە پێشکەشکراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى عێراق و دواتریش (15)
خولەک گفتوگۆى گشتى دەکرێت.