عێراق 10:03 - 30/03/2021

سبه‌ینێ بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند ده‌كرێت

+ -
(سبه‌ی):

په‌رله‌مان ئه‌ندامانی بانگێشت ده‌كات بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی (2021)ـی عێراق.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بانگێشتی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات كه‌ سه‌به‌ینێ سه‌عات یه‌كی دوانیوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی په‌ڕله‌مان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاسای بو‌دجه‌ی ساڵی (2021)ـی ئیتیحادی ئاماده‌بن.

رایگه‌یاندوه‌: په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ هه‌نگاوێكی گرنگه‌ و له ‌ڕێگه‌یه‌وه‌ حكومه‌ت ده‌توانێت پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان‌ جێبه‌جێبكات.

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌ كردوه‌، سه‌عات یه‌كی دوای نێوه‌ڕۆ له‌ هۆڵی په‌رله‌مان ئاماده‌بن بۆ ده‌نگدان به‌پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری به‌سه‌ریدا تێپه‌ڕێوه‌، هه‌ر ئه‌ندامێكیش ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه‌ نه‌بێت، ناوی بۆ رای گشتی ئاشكرا ده‌كرێت.