(سبەى):
سەرۆک وەزیرانى عێراق جەختیکردەوە لەوەى هەڵبژاردن لەکاتى خۆیدا ئەنجام دەدرێت و دەڵێت: هیچ پاشەكشەیەك لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە.
مستەفا کازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق لە تویتێکیدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاند:"بەردەوامین لە جێبەجێكردنی كارنامەی حكومەت سەرباری دەنگە نەشازەكان و قەیرانە دروستكراوەكان.
دەڵێت:ئەم كەشە نەرێنییە كە دەویسترێت پەل بهاوێت ئامانجی كوشتنی خەونی عێراقییەكانە بۆ سبەیەكی باشتر.
هەروەک کازمى لە تویتەکەیدا جەختدەکاتەوە لەوەى کە هەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت و هیچ پاشەكشەیەكیش لە پڕۆژەی بنیاتنانی دەوڵەت نییە.