عێراق 05:03 - 27/03/2021

كه‌ركوك؛ (12) ئه‌ندامی رێكخراوی داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت

+ -

(سبه‌ی):

هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركردنی (12) ئه‌ندامی رێكخراوی داعش راگه‌یاند.

ئه‌مڕۆ شه‌مممه‌، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند؛ له‌سه‌ر زانیاری وردی ده‌زگا سیخوڕییه‌كان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیویانه‌ (12) ئه‌ندامی رێكخراوی داعش ده‌ست به‌سه‌ر بكه‌ن.

ئاماژه‌به‌وه‌كراوه‌، ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌ له‌ سه‌ربازگه‌یه‌ك بون كه‌ له‌ (10) ژور و سێ  ژێرزه‌مین پێكهاتوه‌ و پێنج ماتۆڕسكیل و هه‌ندێك گوله‌ هاوه‌ن و ژماره‌یه‌ك نارنجۆكیان پێبوه‌.