عێراق 02:18 - 27/03/2021

كازمی: عێراق پێویستی به‌ هاوكاری ئاسمانییه‌

+ -

(سبه‌ی):

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت؛ عێراق پێویستی به‌ هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه‌ له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو پێویستى به‌ هاوركارییه‌ ئاسمانییه‌كانه‌، ده‌شڵێت: په‌یو‌ه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن گۆڕاوه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ (27/3/2021) مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند؛ چیتر عێراق پێویستی به‌ بونی هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه‌ له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵكو بۆ لێدان له بنكه‌ و باره‌گاكانی داعش له‌ ئاسمانه‌وه‌ هاوكاریمان پێویسته‌.

وتیشی:"ئه‌وه‌ی پێویسته‌ زیادكردنی هه‌مانگیی زیاتره‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕوی ئه‌منی ئاسمانییه‌وه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد؛ چالاكییه‌كانی رۆژانی پێشوی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی كه‌ركوك له‌ڕێگه‌ی (300) جار به‌ ئامانجگرتنی مۆڵگەکان لە رێگەى هێرشە ئاسمانییه‌كانه‌وه‌ توانیویانه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ئه‌ندامانی داعش بكوژن.
‌مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌ی رونكرده‌وه‌؛ په‌یوه‌ه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و واشنتۆن گۆڕاوه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نێوان هه‌ردو وڵات له‌ بواره‌كانی ئابوری، ته‌ندروستی رۆشنبیری و بواره‌كانی دیكه‌.