عێراق 07:37 - 26/03/2021

پەرلەمانی عێراق: رۆژی یەکشەممە بودجە پەسەند دەکرێت

+ -

(سبەی):
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی داهاتوی دیاریکردن بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە.

ئەمڕۆ هەینی، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران خشتەی کاری رۆژی یەکشەممەی داهاتوی بڵاوکردەوە کە تێیدا دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە لەخۆ دەگرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیاربو سبەینێ شەممە دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساکە بەڕێوەبچێت.

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەکردوە، بەهۆی بەردەوامیی گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژە یاسای بودجە و داڕشتنەوەی دەقەکان، سەرۆکایەتی پەرلەمان بڕیاریدا بەڕێوەچونی دانیشتنەکە بخاتە رۆژی یەکشەممە.