(سبەی):
شانەی
راگەیاندنی ئەمنی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی لەرێگەی فڕۆکەی (ئێف – 16)ەوە، (19)
جار پێگەکانی داعش لە چیای حەمرین بۆردومان کراوە.
شانەی
راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ئەمڕۆ هەینی (26/3/2021) لەرێگەی
فڕۆکەی جەنگی جۆری(ئێف – 16)ەوە (19) جار پێگە و مۆڵگەکانی داعش لە زنجیرە چیاکانی
حەمرین بۆردومان کراون.
ئاماژە
بەوەشکراوە، بۆردومانەکە پشتبەستوبو بە زانیاری هەواڵگری ورد لە دەزگای
روبەڕوبونەوەی تیرۆر و شانەی هەواڵگری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
شانەی
راگەیاندنی ئەمنی دەڵێت: بۆردومانەکە ئامانجەکانی خۆی پێکا و چەندین پێگە و
ئەشکەوت و مۆڵگەی خۆحەشاردانی چەکدارانی داعش لەناوبران.