(سبه‌ی):
راپۆرتێكی ئابوری ئاشكرای ده‌كات؛ كۆرۆنا و كه‌ره‌نتینه زیانی (251) ملیار دۆلاری به به‌ریتانیا
گه‌یاندوه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، رۆژنامه‌ی گاردینانی به‌ریتانیا له زاری سام
مایلی، پسپۆڕ له سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابوری بڵاوی كرده‌وه: به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و
گرتنه‌به‌ری رێكاره‌كانی خۆپارێزی و داخستنی دوكان و بازاره‌كان و وه‌ستانی جوڵه
ئابورییه‌كان و كه‌رنتینه (لۆك داون)، زیانی (251) ملیار دۆلارى به
ئابوری ئه‌و و ڵاته گه‌یاندوه.
ئه‌و پسپۆڕه وتویه‌تی: "ئه‌و شیكاریانه‌ی له‌لایه‌ن
سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه ئابورییه‌كانه‌وه كراوه، ده‌ریخستوه به‌هۆی وه‌ستانی
بازرگانیی و داخستنی شوێنه‌كانه‌وه به‌ریتانیه‌كان به‌ده‌ست به‌ربه‌سته‌كانه‌وه
ناڵاندویانه به‌تایبه‌تی ئه‌و ناوچانه‌ی زیاتر خه‌ڵكی هه‌ژاری تێدا ده‌ژین".
راپۆرته شیكارییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌راوردكاری پێش
بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئه‌نجامه‌كانی مانگی (12)ی ساڵی رابردون كه
تیایدا سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا داوای له به‌ریتانییه‌كان كردوه له ماڵه‌كانیان
بمێننه‌وه.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه سود و پاشه‌كه‌وتی به‌كارهێنه‌ران
كه‌مبوه‌ته‌وه و تائێستاش زۆرینه‌ی خاوه‌نكاره‌كان زهره ده‌كه‌ن و زۆرینه‌ی
تاكه‌كانیش بێكاربون.
پسپۆڕه‌كه‌ی سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ئابوری ئاماژەى بەوەشکردوە؛ كۆی بەهاى زیادکراوى
کۆتایى بەرهەم و ئه‌و خزمەتگوزارییانه‌ی ئابوریی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ستی
ده‌هێنێت كه‌متره له‌و (250) ملیار پاوەنهی کە پێویست
بو.