ئابوری 02:08 - 19/03/2021

لیژنەى دارایی: بڕیارى دابەزاندنى بەهاى دینار زیانی به‌هه‌موان گه‌یاندوه‌

+ -

(سبه‌ی):

بڕیارده‌ری لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق رایگەده‌گه‌یه‌نێت:"بەهۆى دابه‌زاندنی نرخى دینار بەرامبەر دۆلار هەمو عێراقیەکان زیانیان بەرکەوتوە، ناکرێت چینێک قەرەبو بکرێنەوە و چینێکى دیكه‌ قه‌ره‌بو وه‌رنه‌گرن".

ئه‌مڕۆ هه‌ینی، ئەحمەد سەفار، بڕیاردەرى لیژنەى دارایی سەبارەت بە زیانەکانى بڕیارى گۆڕینى نرخى دینار بەرامبەر دۆلار و قەرەبو کردنەوەى چینەکانى کۆمەڵگه‌ى عێراقى  رایگەیاند:"به‌هۆی بڕیاری دابه‌زاندنی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلار، هەمو چینەکانى و هاوڵاتیانی عێراق زیانیان بەرکەوتوە، بۆیە ناکرێت چینێک قەرەبو بکرێتەوە و چینه‌كانی دیكه‌ قه‌ره‌بو وه‌رنه‌گرن".

وتیشی:" بڕیاری دابه‌زینی به‌های دینار بوەتە هۆى دروستبونى هەڵاوسان لە بازاڕدا به‌مه‌ش  تواناى تاک بۆ کڕین کەم بوه‌ته‌وه‌، چونکە بەرزبونەوەى نرخی كاڵاوشمه‌كه‌كان و كه‌مبونه‌وه‌ی داهاتى تاکیش توانای كڕین و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌".

رونیكرده‌وه‌: پرۆسەى قەرەبوکردنەوەی زیان لێكه‌وتوان، لەدەسەڵاتى حکومەتە نەک  پەرلەمان، هه‌رله‌به‌ر ئه‌مه‌شه‌ پەرلەمان وازى لهێناوە بۆ ئه‌وه‌ی حکومەت خۆى چارەسەرى بكات.

بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ بودجه‌ی ساڵى (2021)دا دروستبو،‌ کابینەکەى مستەفا کازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیارى دا نرخى دینارى عێراقى بەرامبەر دۆلار دابەزێنێت بۆ ئەوەى بتوانێت خه‌رجییه‌كانی و موچەى فەرمانبەرانی پێدابین بکات.