(سبەى):
رۆژنامه‌یه‌كی
توركی ئاشكرای ده‌كات، له دو مانگى سەرەتاى ساڵی (2021)دا ئێرانییه‌كان (936)
خانویان له توركیا كڕیوه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه،
رۆژنامه‌ی ئاسیای ئه‌هلی توركی له راپۆرتێكی ئابوری‌دا خۆیدا بڵاوی كردوه‌ته‌وه؛
ئاماره‌كانی فرۆشتنی خان‌و له دو ساڵی رابردوی توركیا ده‌ركه‌وتوه ئێرانییه‌كان زۆرترین
خانویان له توركیا كڕیوه، به جۆرێك له دو مانگی سه‌ره‌تای ساڵی (2021) ئێرانییه‌كان
(936) خانویان له‌و وڵاته كڕیوه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی
خستوه‌ته‌ڕو: ساڵی رابردو، ئێرانییه‌كان حەوت هەزار و (189) خانویان لە تورکیا کڕیوه
و پلەی یەکەمیان لە کڕینی خان‌و لەو وڵاتە بەدەستهێناوه دوای ئه‌وانیش عێراقییه‌كان
له پله‌به‌ندی دوه‌مدان.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كردوه؛
کڕینی خان‌و لە لایەن ئێرانییەکانەوە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغی بەرزبونەوەی بەهای هەر دۆلارێک
بۆ (32) هەزار تمەن لە ئێران، تەنها لەو مانگەدا (908) خان‌و لە تورکیا لەلایەن ئێرانییەکانەوە
کڕدراوە.