(سبەى):
بەڕێوەبەرى
شارەوانى جەبە لە ئەنبار دۆزینەوەى کێڵگەیەکى نوێى نەوت و غازى لەو پارێزگایە
راگەیاند.
قەترى عوبەیدى،
بەڕێوەبەرى شارەوانى جەبە رایگەیاند؛ کۆمپانیاکانى دۆزینەوەى نەوت کێڵگەیەکى غازیان
لە ناوچەى جەبە دۆزیوەتەوە.
ئاماژەى بۆ
ئەوەکردوە کە ئەو کێڵگەیە چەندین ملیار مەتر غازى تێدایە و دۆزینەوەى ئەم کێڵگەیەش
چەند رۆژێک دواى ئەوە بوە کە تیمى بومەلەرزە ئۆپەراسیۆنێکیان لەو ناوچەیە
ئەنجامداوە بۆ دۆزینەوەى کێڵگەى نەوت و غازى.
جەختیکردوەتەوە
کە تا ئێستاش گەڕان و پشکنین بەردەوامە و لە چەند رۆژى داهاتودا دۆزینەوەى
کێڵگەیەکى دیکەى غازی دیکە رادەگەیەنن.