ئابوری 06:53 - 10/02/2021

عێراق گەشبینە بە بەرزبونەوەی نرخی نەوت

+ -

(سبەی):
وەزیری نەوتی عێراق گەشبینە بە بەرزبونەوەی زیاتری نرخی نەوت و دەشڵێت: ئەگەر هەرێم پابەندی بڕیاری ئۆپیک بێت، هەناردەی رۆژانەی نەوتی عێراق دەگاتە (3.6) ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە.

ئیسحان عەبدولجەبار، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند؛ پێشبینی دەکەن نرخی نەوت لەمساڵدا لەنێوان (58 بۆ 63) دۆلار جێگیر ببێت و دەشڵێت رێککەوتنی (ئۆپیک پڵەس) بۆ کەمکردنەوەی بەرهەمهێنان، هۆکار بوە بۆ کەمبونەوەی نەوتی خاوی عەمبارکراوی جیهانی.
وتیشی:" وڵاتەکەمان پابەندی رێککەوتنی (ئۆپیک پڵەس) دەبێت و داوای لێخۆشبون ناکەین لە رێککەوتنەکە".

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکرد، کە تێکڕای نەوتی رۆژانەی عێراق دەگاتە (3.6) ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا بۆ مانگی شوبات، ئەگەر بێت و هەرێمی کوردستان پابەندی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بێت، بەڵام لە ئێستادا هەناردەی نەوتی عێراق لە رۆژێکدا بە تێکڕا دەگاتە (2.9) بەرمیل نەوتی رۆژانە".

ناوبراو پێشبینیش کرد کە ئەگەر هەیە ئێران لە چارەکی چوارەمی ئەمساڵدا بگەڕێتەوە بازاڕەکانی نەوت.