(سبەی):
سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانیی عێراق بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
وەفدی هەرێم رایدەگەیەنێت؛ لە ئەگەری پابەندبونی هەرێمی کوردستان بە دەقە یاساییەکان،
داهاتی دارایی زیاتر لەوەی ئێستا بەدەست دەهێنێت.
محەمەد شەیاع سودانی، سەرۆکی لیژنەی پەرلەمانیی بۆ
گفتوگۆکردن لەگەڵ وەفدی هەرێم رایگەیاند؛ لەگەڵ چوار پەرلەمانتار دەستپێشخەرییان
کردوە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی
یاسای پاڵپشتی کورتهێنانی دارایی و لایەنی بەرامبەریش تێگەیشتنی هەبو بۆ
دەستپێشخەرییەکە.
وتیشی: لە
دواین کۆبونەوەیاندا لەگەڵ شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و تاوتوێی پابەندییەکانی
هەرێمیان کردوە لە چوارچێوەی دۆسییەی نەوت و شایستە داراییەکان.
سودانی
رونیکردەوە "ئەگەر هەرێم پابەندی دەقە یاساییەکان بێت و ئەوەی پەیوەندی بە
داهاتی نەوت و نا نەوتییەوە هەیە رادەستی حکومەتی فیدراڵی بکات، پارەی زۆر زیاتری
دەست دەکەوێت وەک لەوەی ئێستا، چونکە پشکی هەرێم زیاتر لە (12٪)یە کە هاوتای (800)
ملیار دینارە، بەڵام ئێستا هەرێم تەنها (320) ملیار دینار وەردەگرێت.