ئابوری 01:13 - 26/08/2020

حکومەتى هەرێم لیستى ئەو (12) موچەیە و بڕەکەى بڵاو دەکاتەوە کە کابینەى نۆ دابەشى کردوە

+ -

(سبەى):
فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم خشتەى ئەو (12) موچەیە بڵاودەکاتەوە کە لەماوەى دەستبەکاربونى کابینەى نۆیەمى حکومەتدا دابەشکراوە.

ئەمرۆ چوارشەممە (26/8/2020)، فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم لیستى خشتەى ئەو (12) موچەیەى بڵاوکردەوە کە لە ماوەى دەستبەکاربونی کابینەکەوە دابەشکراوە، کە نۆ موچەیان هی ساڵى (2019)یە.

بەپێى خشتەکە لە مانگى تەموزى ساڵى (2019)ەوە تا کۆتایى ئەو ساڵە، حکومەتى هەرێم موچەى شەش مانگى (4،5،6،7،8، 9)ى ئەو ساڵەى دابەشکردوە کە بڕەکەى (5.342.542.200) ترلیۆن دینار بوە.

هەروەک ئاماژەى بەوەشکردوە کە لە ساڵى (2020)یشدا موچەى شەش مانگ دابەشکراوە بەشێوەیەک سیانیان موچەى مانگەکانى (10،11،12)ى (2019)بون لەگەڵ سێ موچەى مانگەکانى (3،2،1) ى (2020) کە بڕەکەى (5.036.765.150.720) ترلیۆن دینار بوە.