عێراق 06:44 - 21/03/2020

عێراق (21) حاڵەتی نوێی کۆرۆنای راگەیاند

+ -
(سبەی):

وەزارەتی تەندروستی عێراق، تۆمارکردنی (21) حاڵەتی نوێی کۆرۆنا و سێ حاڵەتی گیانلەدەستدانی تۆمارکرد.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق رایگەیاند: بەپێی دەرەنجامە نوێیەکان (21) حاڵەتی نوێی توشبون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تۆمارکراوە لەگەڵ سێ حاڵەتی گیانلەدەتسدا لەماوەی (24) سەعاتی رابردودا بەمشێوەیە:

رەسافە- بەغدا: دو حاڵەت
کەرخ- بەغدا: چوار حاڵەت
نەجەف: دو حاڵەت
بەسرە: چوار حاڵەت
موسەننا: دو حاڵەت
سلێمانی: حەوت حاڵەت

گیانلەدەستدان: یەک حاڵەت لە بەسرە و دو حاڵەت لە بەغدا

دوائاماری توشبوان: 214 حاڵەت
گیانلەدەستدان: 17
چاکبونەوە: 52

ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە؛ لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، توشبوێکی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19 ) لە ناحیەی سەنگەسەر لە دەڤەری راپەڕین دەستنیشانکرا، کوڕێکی تەمەن (37) ساڵانە کارمەندی بەنزینخانەیە و هیچ گەشتێکی دەرەوەی وڵاتی نەکردوە.

کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ (COVID-19) لە هەرێمی کوردستان (48) توشبوە، لەنێویاندا (یەک) مردن هەیە و (13) نەخۆش بەتەواوی چاکبوەتەوە، ئەوانی دیکەش لەژێر چاودێریی پزیشکیدان.