(سبەی):
عێراق
دەیەوێت لەبەرامبەر هەناردەکردنی بەروبومە خۆراکییەکان بۆ ئێران، وزە و غاز لەو
وڵاتەوە وەربگرێت بۆ ئەو مەبەستەش چاوەڕێی رەزامەندی ئەمەریکایە.
ئاژانسی
رۆیتەرز لەزاری بەرپرسانی عێراقەوە ئاشکرای کرد، هەردو حکومەتی عێراق و ئێران
رێککەوتن لەسەر ئاڵوگۆڕی بەروبومە خۆراکییەکانی عێراق بەرامبەر بە غاز و وزە.
ئاژانسەکە
ئاماژەی بەوەشکردوە، بەغدا ئێستا دەیەوێت رەزامەندی ئەمەریکا بەدەست بهێنێت بۆ
ئەوەی رێگەی بدات غازی سروشتی لە ئێرانەوە هاوردە بکات و بۆ وێستگەکانی کارەبا
بەکاری بهێنێت.
رۆیتەرز
ئەوەشی ئاشکراکردوە، ماوەیەکی زۆری دەوێت تا عێراق سەرچاوەی جێگرەوەی دەستدەکەوێت،
هەر بۆیە هەردولا رێککەوتن لەسەر ئەوەی بەروبومە خۆراکییەکان رەوانی تاران
بکرێت و بەرامبەریشدا ئەو وڵاتە غاز و
وزەی کارەبا.
ماوەی (10) رۆژە بەشی دوەمی سزا
ئابورییەکانی ئێران چونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە کەرتەکانی
وزە و داریی، بەرپرسانی ئەمەریکاش دەڵێن: ئێران دەبێت رەفتاری خۆی بگۆڕێ و
دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت.
لەبەرامبەریشدا ئێران رەتیدەکاتەوە
لەژێر هیچ فشارێکدا بچێتە ژێر داواکانی ئەمەریکا و داوا دەکات رێککەوتنێکی نوێ
لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکە دابڕێژرێت.