جۆراوجۆر 06:37 - 19/07/2018

بەوێنە و ڤیدیۆ؛ نەهەنگ بە ئاسمانەوە

+ -

(سبەی):
لە شاری تۆلۆزی فەرەنسا نوێترین فڕۆکەی بارهەڵگری جۆری ئەیرباس بەناوی (بیلۆگا) نیشتەوە، کە نازناوی (نەهەنگی سپی) پێدراوە و شێوەیەکی سەرنجراکێشی هەیە.


ئەو فڕۆکەیە توانای هەڵگرتنی (47) تۆنی هەیە و بۆ یەکەمجاریش ئەو جۆرە فڕۆکەیە لە ساڵی (1994)دا دروستکرا.


هەروەها ئەو فڕۆکەیە بەکاردەهێنرێت بۆ گواستنەوەی بەشەکانی دیکەی فڕۆکەی ئەیرباس لەشوێنی دروستکردنییەوە بۆ ناوچەکانی بەستنی فڕۆکە لە شاری تۆلۆز یاخود هامبۆرگ یان تیانگین لە ئیسپانیا.