جۆراوجۆر 03:54 - 11/03/2021

داهێنه‌ری كاسێتی ده‌نگ كۆچی دواییكرد

+ -

(سبه‌ی):

داهێنه‌ری كاسێتی ده‌نگ له‌ ته‌مه‌نی (94) ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، لو ئۆتینزی هۆڵه‌ندی داهێنه‌ری كاسێتی ده‌نگ له‌ ته‌مه‌نی (94) ساڵیدا و له‌ ناوچه‌ی دوزێل، هه‌فته‌ی پێشو كۆچی دواییكرد.

رونیكردوه‌ته‌وه‌: بۆ یه‌كه‌مجار و له‌ ته‌مه‌نی (37) ساڵی له‌ پێشانگایه‌كی ئامێره‌ ئه‌لیكترۆنییه‌كان له‌ ئه‌ڵمانیا كاسێته‌ ده‌نگییه‌كه‌ی نمایشكردوه، له‌و رۆژه‌وه‌ تا ئێستا له‌ جیهاندا زیاتر له‌ (100) ملیۆن دانه‌ی لێفرۆشراوه‌.

ئه‌وه‌ی خستوه‌ڕو: له دوای ‌ساڵی (1963) بۆ گوێگرتن له‌ مۆسیقا ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك كاسێتی به‌كارده‌هێنا و داهێنه‌ره‌كه‌شی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردو كۆمپانیای فیلپس و سۆنی بۆ پاراستنی خاوه‌ندارێتی  به‌رهه‌مهێنانی كاسێته‌كه‌ی كردوه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌؛ لو ئۆوتێنز، له‌ هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردو به‌شداری له‌ داهێنانی (CD)دا كردوه‌ كه‌ زیاتر له‌ (200) ملیار دانه‌ی له‌ جیهاندا لێفرۆشراوه‌.