(سبەى):
گوڵى نێرگز،
یەکێکە لەو گوڵانەى کە جوانى و بۆن و پەیامێکى تایبەت بە خۆى هەیە و لە کوردستان
لەگەڵ هاتنى وەرزى بەهار و سەوزبونى دەشتودەر ئەم گوڵە دەردەکەوێت.
ئەم گوڵە، جگە لەو
شێوەیەى کە زۆر ناسرا و بینراوە نزیکەى (50) جۆرى دیکەى هەیە، بەڵام ئەوەى زۆر
ناسراوە پەڕێکى سپییە کە تاجێکى زەردى لەناودایە و بۆنێکى تایبەتى هەیە.
جگە لەم رەنگانە،
گوڵە نێرگز بە پرتەقاڵ و پەمەیش دەڕوێت و زیارت لە لە ناوچە سارد و شاخاوییەکان تواناى دەرکەوتن و ژیانى هەیە.
مێژونوسان و روەکناسان، لەبارەى ئەم
گوڵەوە باس لەوە دەکەن کە مێژوەکەى بۆ (160) ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە و
مێژویەکى دورودرێژى هەیە.
جگە لە جوانى و بۆنى خۆشى، نێرگز
چەندین سودیشى هەیە وەک هێورکردنەوە و بەهێزکردنی مێشک و نەهێشتنى کۆڵنج و رەقبونی
ماسولکەکان و دابەزاندنی گەرمی لەش و بەکارهێنانى لە دروستکردنى بۆندا.