(سبه‌ی):
فه‌یسبوك رایده‌گه‌یه‌نێت؛ له دو
مانگدا (1.3) ملیۆن ئه‌كاونتی ساخته‌یان داخستوه.
ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، كۆمپانیای
فه‌یسبوك رایگه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و ئه‌كاونته ساختانه‌ی له نێوان مانگه‌كانی
(تشرینی یه‌كه‌م و كانونی یه‌كه‌م)ـدا داخراوه (1.3) ملیۆنه و زیاتر له (35)
هه‌زار كه‌سیش كارده‌كه‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه و به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی زانیاییه شاراوه‌كان
له‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه.
راشیگه‌یاند: تا ئێستا
(12) ملیۆن زانیاری له‌سه‌ر كۆرۆنا و ڤاكسینه‌كان له‌رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه
بڵاوكراونه‌ته‌وه كه پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستی به "زانیارییه‌كان هه‌ڵه‌ن"
ناویان بردون.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی فه‌یسبوك
له كاتێكدایه، له‌لایه‌ن لیژنه‌ی وزه و بازرگانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا
پشكنین بۆ چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیا و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تی كراوه له بڵاوكردنه‌وه‌ی
زانیاری هه‌ڵه.