جۆراوجۆر 09:21 - 27/02/2021

لە ئەمەریکا بێچوە سەگێکى شەش پێ لەدایک بو

+ -

(سبەى):

لە ئەمەریکا بێچویەکى سەگ بە شەش پەلەوە لەدایک دەبێت و پزیشکانى ڤێتەرنەریش ئەمە بە "دەرئاسا" وەسفدەکەن.

لە ویلایەتى ئۆکلاهۆماى ئەمەریکا، بێچویەکى مێیینەى سەگ لەدایک بوە کە شەش پەلى هەیە و ناوى لێنراوە سکیپەر.

ئەو بێچوە لە (16)ـى ئەم مانگە لەدایک بوە و لە ئیستاشدا لەژێر چاودێرى تەندروستیدایە و تەندروستى جێگیرە و تواناى جوڵاندنى هەر شەش پەلەکانى هەیە و بریار نییە هیچ نەشتەرگەرییەکى بۆ ئەنجام بدرێت.

پزیشکان رودانى ئەم حاڵەتەى سکیپەر بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە کە ئەو بێچوە لە سکى دایکیدا نەبوەتە دوانە هەربۆیە دو پەلى زیادەى هەیە و لە ئیستادا دایکەکەى رازى نییە شیرى پێبدات هەربۆیە بە بوتڵ شیرى پێدەدرێت.