(سبەی):
د.
ساماڵ مانیی لە چوارچێوەی دو پڕۆژەدا، فەلسەفەی
جێندەریی بۆ یەکەم جار دەخاتە نێو کتێبخانەکانی کوردستانەوە.
د.
ساماڵ مانیی، نوسەر لە دوا
پڕۆژە نوسینی فەلسەفیدا "هەگبەی زانین"ی کرد بە سەرەتایەک بۆ دروستکردنی
"فەلسەفەی جێندەریی" لە کوردستاندا و ئەو کتێبە بە ناونیشانی
"ژن و فەلسەفە، فەلسەفەی جێندەریی" لە رۆژی ژنان لە (8)ی ئاداری ئەمساڵ لە
شارەکانی کوردستان بڵاو دەبێتەوە.
بەمدوا کتێبەی هەگبەی زانین، د. ساماڵ مانیی "فەلسەفەی جێندەریی" بۆ یەکەم جار خستەناو کەلتوری کوردیی و کتێبخانەکانی کوردستانەوە، خوازیاریشە
ئەم فەلسەفەیە رۆشنبیرانی کورد لەسەر مێزی دیبەیت کۆبکاتەوە و پێکەوە هزریان دەوڵەمەندتر
بکات.
لە
ئێستادا نوسەر پڕۆژە نوسینێکی دیکەی نوێی فەلسەفی دەستپێکردوە بە ناونیشانی "سەرزەمینی
مانا" و یەکەم کتێبی ئەو پڕۆژە نوسینە نوێیە نزیک بە ئامادەیە و هەر لەمساڵدا
بڵاو دەبێتەوە.
ئەم
پڕۆژە نوسینە فەلسەفیانە هەر یەکەیان لە سێ کتێبی جیا و سەربەخۆ پێکهاتون، کۆی هەردو پڕۆژە نوسینەکان بریتین لە شەش کتێبی فەلسەفی. ئەو کتێبانە زۆر بەش و بابەتی فەلسەفەی
لە هەناودا هەڵگرتوە و تێکهەڵکێشی کردون،
لەوانە: مێژوی
فەلسەفە، فەلسەفەی سۆسیۆلۆجی، لۆجیک
و مێتۆدۆلۆجی، فەلسەفەی زانست، گومانگەریی، پیستیمۆلۆجی و فەلسەفەی زانین،مۆڕاڵ، فەلسەفەی
جێندەریی، فەلسەفەی
زمان و مانا، هتد.