جۆراوجۆر 01:54 - 22/02/2021

وێنە و ڤیدیۆ؛ دوای (139) ساڵ، ماڵی ڤیکتۆریا گواسترایەوە

+ -

(سبەی):
دوای زیاتر لە (139) ساڵ، ماڵی ڤیکتۆریا کە خانویەکی مێژوییە گواسترایەوە بۆ ناوچەیەکی دیکە.

میدیاکانی ئەمەریکا دیمەنی ماڵی ڤیگتۆریایان بڵاوکردەوە کە لە دو نهۆم پێکهاتوە، لە رێگەی بارهەڵگر و ئامێری تایبەتەوە لە ناونیشانە کۆنەکەی (807 شەقامی فرانکلین) لە ویلایەتی سان فرانسیسکۆ بۆ ناونیشانی نوێ (635- سەقامی ڤۆڵتۆن) گواستراوەتەوە.

باڵەخانە دو نهۆمییەکە بە تەواوی کەلوپەلەکانییەوە خرایە سەر بارهەڵگرێک و بە خێرایی یەک میل لە سەعاتێکد شەش شەقام خوارتر دانرایەوە، کە ماڵێکی مێژوییە و بە دەرگا و پەنجەرە گەورەکانی ناسراوە و بەشێک بوە لە ناسنامەی شەقامی فراکلین.

رۆژنامەی کرۆنێل بڵاوی کردەوە؛ تیم براون کە دەوڵەمەندێکی شاری سان فرامسیسکۆیە و خاوەن خانوەکەیە رایگەیاند: بڕی (400) هەزار دۆلار کرێی گواستنەوەی خانوەکەی بوە، کە خانویەکی مێژوییە و دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بەریتانی ڤیگتۆری.