(سبەی):
ئامین مەولودیان،
هاوسەری هونەرمەندی کۆچکردو محەمەدی ماملێ لە تەمەنی (84) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ
پێنجشەممە، ئامین مەولودیان هاوسەری هونەرمەندی
گەورەی کورد، محەممەدی ماملێ لە تەمەنی (84) ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
وریای ماملێ، كوڕی هونەرمەندی
کۆچکرد محەمەدی ماملێ رایگەیاند: سەعاتی سێی بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممه (30ی رێبەندانی
1399 بەرانبەر بە 18/2/2021) ئامینە خان لە تەمەنی (84) ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
ئامین لە دایکبوی ساڵی (1926)ی شاری مهابادە و
کچی یەکێک لە ئەفسەر و فەرماندە بەناوبانگەکانی
کۆماری کوردستان، کاپین محەممەدی مەولودیان ناسراو بە "حەمەدی مەولودە چرچی"ـیە.
تا پۆلی چواری سەرەتایی خوێندوە. دوجار هاوسەرگیریی کردوە، جاری یەکەم ساڵی (1951)
لەگەڵ ئەسعەدی خودایار و کوڕێک و کچێک بەرهەمی ژیانیان دەبێ بە ناوەکانی "سولەیمان
خودایار" و "روناک مەولودیان / خودایار".
چوار ساڵ دوای مەرگی ئەسعەد خودایار لە ساڵی (1961)،
لە ساڵی (1964) هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند محەممەدی ماملێ کردوە، کە ئەویش هەر پێشمەرگەی
سەردەمی کۆماری کوردستان و نزیکی حەمەدی مەولودیان بو.
بەرهەمی ژیانی هاوسەرییان لەگەڵ ماملێ کچێک و
چوار کوڕن بە ناوەکانی عەبدولڕەحیم (نەجات)، شەونم، وریا، چالاک و چیا.