(سبەی):
دوای
(68) ساڵ مانەوەی لە بەندینخانە، ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوەری ئه‌مه‌ریكا كۆنترین
بەندکراوی هەرزەکاری ئازادکرد، کە لەرابردودا لەسەر چەندین دۆسیەی تاوانکاری،
سزادرابو.
جۆزیف
لیگۆنی ته‌مه‌ن (83) ساڵ له ساڵی (1953)ەوه كاتێك ته‌مه‌نی ته‌نها (15) ساڵان بوه،
له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی دادوه‌ری ویلایه‌تی په‌نسلڤانیای ئه‌مه‌ریكا به (68)
ساڵ زیندانیکردن له زیندانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و ویلایەتە به‌ندكراوه.
بەپێی
گێڕانەوەکان، جۆزیف لیگۆن و كۆمه‌ڵێك له هاوڕێکانی، بە مەستیی و لەژێر کاریگەری
خواردنەوە کحولییەکان هێرشێکیان لە شاری فێلادیفیا ئەنجامدابو، کە بەهۆیەوە دو کەس
کوژران و لەسەر روداوەکە، لیگۆن و هاوڕێکانی تۆمەتی کوشتن و بەشداریکردن لە پڕۆسەی
دزی درایە پاڵیان و بە سزای زیندانی هەتاهەتایی زیندانیکران، بەڵام لیگۆن تۆمەتەکانی
رەتکردەوە.
لەوکاتەوە
لیگۆن ئامادە نەبو داوای ئازادکردنی مەرجدار پێشکەش بکات، بەڵام دواتر لە ساڵی
(2012) دادگای باڵا رایگەیاند؛ بڕیاری سزای زیندانی هەتاهەتایی لەو روداوە
نادەستورییە و دوای چوار ساڵیش دادگای ویلایەتەکان بڕیاریدا بە سوککردنی ئەو سزایانەی
کە زیندانی هەتاهەتایی دەگرێتەوە و دواجار لە ساڵی (2020)، دادگا بڕیاریدا لیگۆن ئازادبکرێت.
سه‌باره‌ت
به پێشكه‌ش نه‌كردنی داواكاری بۆ ئازادکردنی مەرجدار، لیگۆن رایگه‌یاندوه:"پێم
خۆشه كه‌سێكی ئازادبم، به‌ڵام به‌ربون به‌مه‌رج واپێویست ده‌كات مه‌رجه‌كان جێبه‌جێ
بكه‌یت، له‌و كاتانه‌دا ناتوانێت گه‌شتێك بكه‌ی بۆ ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌ت به‌بێ وەرگرتنی
ره‌زامه‌ندی، کە ئەوەش به‌شێكه له ئازادی".
لیگۆنی
له به‌ندینخانه‌دا کاری دەرگاوانی کردوە و زۆربەی کاتەکانی بە خوێندنەوە و نوسین
بەسەر بردوە، هەروەها راهێنانی یاری بۆکسێنی کردوە و لەروی جەستییەوە پارێزگاریی
لە تواناکانی کردوە.
له
حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردو، وه‌ك به‌شێك له لێبوردنی گشتی سه‌دان كه‌س لە
ویلایەتی پەنسلڤانیا كه زیندانی هەتاهەتاییان بەسەردا سەپێندرابو، بەشێوەی
مەرجدار ئازادکران، به‌ڵام لیگۆن ئاماده نه‌بوه سازشبكات و داواكارییه‌كه پێشکەش
به‌كات، وەک خۆی و وتویه‌تی:"من كه‌سێكی کەللەڕەق و پێداگرم و به‌وجۆره‌ش له‌دایك
بوم".