(سبەی):
دوای
گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، شاجوانی پێشوتری ڤێرجینیا گەڕایەوە بۆ ژیان و
دڵی دەست بە لێدان کردەوە.
رۆژنامەی
نیویۆرک پۆست بڵاوی کردەوە؛ باربێرا گۆسری تەمەن (82) ساڵ و شاجوانی پێشوتری
ڤێرجینیا، دوای توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەری ساڵدا دڵی لەلێدان کەوت و
هەواڵی مردنی بڵاوکرایەوە، بەڵام دوای ماوەیەک بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ژیانی بۆ
گەڕایەوە و لە مردن رزگاری بو.
باربێرا کە ساڵی
(1958) وەک شاجوانی ڤێرجینیا هەڵبژێردرابو، رۆژی (20)ی کانونی یەکەم بەهۆی توشبونی
بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و دروستبونی کێشەی هەناسەدان گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و خرایە
ژێر چاودێریی چڕەوە، دوای دو رۆژ مانەوە دڵی لە لێدان کەوت و هەواڵی مردنی
بڵاوکرایەوە.
یەکەم کەس کە
هەواڵەکەی بڵاوکردەوە تۆم کیلی کوڕی بوە کە پزیشکە، پەیوەندی بە تۆنی لای هاوسەری
دایکییەوە کرد و هەواڵی مردنی پێڕاگەیاند، بەڵام دوای چەند خولەکێک جارێکی دیکە کیلی
پەیوەندییەکی لە نەخۆشخانەوە پێگەیشت و پێیانڕاگەیاند باربێرا دڵی لێدەدات و ژیانی
بۆ گەڕاوەتەوە.
هاوسەری باربێرا
رایگەیاند: دوای پەیوەندی دوەم، لە ژیانێکی دیکەوە گەڕامەوە، لە کەسێکی دڵتەنگ و
شکاوەوە گۆڕام بۆ کەسێکی دڵخۆش.