(سبەی):
ژنێکی ئێزدی
ئاوارەی کامپێکی دهۆک تەمەن (133) ساڵ، خاوەنی (150) نەوەیە و چاوەڕوانە وەک
بەتەمەنترین ژن ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆماربکرێت.
بەتەمەنترینی
عێراق و جیهان
رەوشی قاسم،
ژنێکی بەتەمەنی ئێزیدییە لە دایکبوی مانگی تەمموزی ساڵی (1887)ـە، دانیشتوانی
کامپی کەپرتوە لە سنوری پارێزگای دهۆک و لەژێر خێمەیەکدا دەژی، ئەو مێژوی زیاتر لە
سەدەیەکی لە بیرە لە کۆمەڵکوژیی سەردەمی عوسمانییەکانەوە تا دوا پەلامار و هێرشی
داعش بۆ سەر ئێزیدییەکان لە ساڵی (2014).
مێژوی زیاتر لە
سەدەیەکی بیرە
پێش هێرشەکانی
داعش بۆ سەر شەنگال، ئەو ژنە بە تەمەنە لە قەزای شێخان دەژیا، تائێستاش
بیرەوەرییەکانی زۆر باشە و کەفتەکاری سەر جێگا نییە، بە ئاسانیی هەڵسوکەوت دەکات،
زۆر بە باشی هێرش و کۆمەڵکوژیی عوسمانییەکان و ئینتیدابی بەریتانیا و دواتر
سەردەمی پاشایەتی و کۆماری عێراق و سەرجەم ئەو نەهامەتییانەی بیرە کە بەسەر
کوردستان و عێراق و ئێزدییەکاندا هاتوە.
کتێبی گینس
منداڵ و
نەوەکانی رەوشی، ئامادەکاریی دەکەن بۆ ئەوەی ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە
پێوانەییەکان تۆمار بکرێت، وەک بەتەمەنترین کەس لە جیهاندا.
رەوشی، رۆژانە
گوێ لە بەرنامە رادیۆی و تەلەفزیۆنییەکان و هەواڵەکان دەگرێت کە بە زمانی کوردی
بڵاودەکرێتەوە، بەڵام بەهۆی کزبونی چاوەکانییەوە زۆر توانای نییە لەناو کامپەکەدا
بگەڕێت.
نهێنی
تەمەندرێژی و پرچە رەشەکانی
لەگەڵئەوەی
تەمەنی (133) ساڵی تێپەڕاندوە، بەڵام هێشتا پرچەکانی سپی نەبون، وەکخۆی دەڵێت:
خواردنی باش و تەندروست نهێنی تەمەنی درێژی و پرچە رەشەکانیەتی، تائێستا توشی هیچ
نەخۆشییەکی ئەوەتۆ نەبوە و سەردانی پزیشکی نەکردوە، خواردنی سەرەکیی ئەوە هێلکە و
ماست و سەوزە و میوە و ماسییە.
رەوشی قاسم،
خاوەنی (150) نەوەیە، پێش هێرشەکانی داعش و وێرانکردنی ناوچەکەیان، زیاتر سودی لە
روەک و گژوگیای ناوچەکە دەبینی، ئەگەر توشی هەر نەخۆشیی و کێشەیەکی تەندروستی
بوایە، لەگەڵ خواردنی قارچک و هەنجیر و ترێ، هەنگوینیش هەمیشە لەسەر سفرە و
ژەمەکانی خواردنی بەیانیانی بوە.
کۆمەڵکوژیی
عوسمانییەکان
ئەو ژنە
بەتەمەن، ەژێر حوکمی عوسمانییەکاندا ژیاوە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی بیرە کە بەسەر
ئێزدییەکاندا هاتوە، کە بەوتەی کەسانی بەتەمەن و لێکۆڵینەوەکان ئێزدییەکان زیاتر
لە (100) جار روبەڕوی کۆمەڵکوژیی بونەتەو.
زۆرترین
کۆمەڵکوژیی کە روبەڕوی ئێزیدییەکان بوەتەوە لەسەردەمی عەبدولحەمیدی دوەمی پادشای
عوسمانییەکاندا بوە، کە زۆرترین کۆمەڵکوژیی دژ بە پێکهاتە و کەمینە ئاینی و
مەزهەبی و نەتەوەییەکانی ژێردەستی عوسمانییەکان ئەنجامدراوە.
رەوشی هێشتا
بیریەتی، کە چۆن هێزەکانی عوسمانی گەماری گوندەکەیان داوە و زۆرینەی دانیشتوانی
ئێزدیان کۆمەڵکوژ کردوە.
لەسەر زاری
باوکییەوە دەیگێڕێتەوە کە ساڵی (1891) کۆمەڵکوژیی ئەیوب بەگ لەسەردەستی
عوسمانییەکان دژ بە ئێزدییەکان ئەنجامدراوە، شمشێری سەربازانی عوسمانی خراوەتە
گەردنی ژن و پیاو و منداڵ و منداڵانی شیرەخۆرە، دواتریش لە ساڵی (1892) لەسەردەستی
عومەر وەهبی پاشا و دواتریش لە ساڵی (1894) لەسەر دەستی بەکر پاشا ئێزدییەکان
کۆمەڵکوژ کراون.
رەوشی دەڵێت:
حەوت کۆمەڵکوژیی عوسمانییەکانی دژی بە ئێزدییەکان بینیوە، سەردەمی کۆمەڵکوژیی
ئەرمەنییەکانیشی بینیوە، ئەوکاتەی عوسمانییەکان بۆ چەندینجار هەڕەشەیان لە
ئێزدییەکان کردوە کە لەسەر چیای شەنگال کۆمەڵکوژیان دەکەن، ئەگەر ئەو خێزانە
ئەرمەنیانەیان رادەست نەکەن کە پەنایان بۆ بردون و سێ ساڵ دواتریش ئیبراهیم پاشا
چوەتە سەریان لە چیای شەنگال و کۆمەڵکوژی کردون.
کۆمەڵکوژیی داعش
بەوتەی رەوشی؛
لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا کۆمەڵکوژیی داعشیشی دژی ئێزدییەکان بینیوە، کە
خوێناویترین بوە لە مێژودا و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و دەستدرێژیان کرایە سەر
و هەزاران ژن و کچیش رفێنران و تائێستاش چارەنوسی زۆرینەیان نادیارە.
سەرچاوە: سکای نیوز