جۆراوجۆر 01:01 - 09/11/2020

خواردنى چەند بەشێکى مریشک زیان بە تەندروستى دەگەیەنێت

+ -

(سبەى):

مریشک بە خۆراکیکى سەرەکى سەر سفرە و خوانەکان دادەنرێت لە زۆرینەى ناوچە جیاوازەکانى جیهان، بەڵام خواردنى هەندێک بەشى دەکرێت زیان بە جەستە و تەندروستى بگەیەنیت.

کلکى مریشک بە بەشێکى خراپ بۆ خواردن دادەنرێت چونکە بەشى هەرە زۆرى بەکتریا و پیسییەکان لەویدا کۆدەبنەوە بۆیە خواردنى زۆرى ئەم بەشەى مریشک زیان بە تەندروستى دەگەیەنێت.

هاوکات سییەکانى مریشک بە هەمانشێوە زیانیان هەیە بۆ خواردن و جۆرە بەکتریایەکیان تیدایە کە تەنانەت بە گەرما و کوڵانیش ناڕوات و دەبێتە هۆى کێشە بۆ تەندروستى.


لە سەرى مریشکیشدا هەندێک مادەى زیانبەخش کۆبونەتەوە کە بەهەمانشێوە دەکرێت ببێتە زیان لەکاتى زۆر خواردنیدا بۆ تەندروستى.

هەروەک باس لەوەشکراوە کە پێستى مریشک هیچ مادەیەکى سودبەخشى تێدا نییە و برێکى زۆرى چەورى تێدایە و بۆیە خواردنى هیچ سودێک بە تەندروستى ناگەیەنیت.