جۆراوجۆر
02:45 - 20/11/2019
گوڵى دڵخۆشى، گرانبەهاترین بەهارات لە جیهاندا بناسە
(سبەى):
زەعفەران یەکێکە
لە گرانبەهاترین بەهاراتەکان لە جیهاندا و بە گرام دەفرۆشرێت و بەرهەمهێنانەکەى
پشو درێژییەکى زۆرى دەوێت، ساڵێکى تەواوى پێویستە بۆ بەرهەمهێنان، لەگەڵ ئەوەشدا
سودیکى زۆرى هەیە.
بۆ بەرهەمهێنانى
یەک گرام لە بەهاراتى زەعفەران (150) گوڵ پێویستە و بۆ
بەرهەمهێنانى یەک کیلۆ (150) هەزار گوڵ و نرخى یەک کیۆ لەم بەهاراتە (4500) دۆلارە و بە "ئاڵتونى سور" و
"گوڵى دڵخۆشى" ناسراوە.
زەعفەران چییە؟
یەکێکە لە
جۆرەکانى بەهارات کە لە ناو گوڵى سەوسەنى دەردەهێندرێت و کۆکردنەوەکەى ئەرکێکی
زۆرى دەوێت و دوای کۆکردنەوەى لەنێو گوڵەکاندا جوتیارەکان بە چەند هەنگاوێک
دەیکەنە ئەو بەهاراتەى کە بەکاردێت لە خواردنەکاندا.
سودەکانى
زەعفەران
سەرچاوەیەکى دژە
ئۆکسانە: زەعفەران مادەى دژە ئۆکسانى تێدایە و یارمەتى جەستەى مرۆڤ دەدات کە
بەرگرى بکات لە توشبونى جەستەى مرۆڤ بە نەخۆشییەکانى شێرپەنجە و نەخۆشییەکانى دڵ.
پارێزگارێزەری کۆئەندامى
دەمارە:
زەعفەران مادەى
کیرۆسینى تێدایە و بەپێى کۆمەڵێک توێژینەوە زیانەکانى هەوکردن و ئۆکسان لە مۆخدا
ناهێڵێت و مێشک لە توشبون بە زەهایمەر دەپارێزێت.
بارى دەرونى باش دەکات:
توێژینەوەکان سەلماندویانە زەعفەران رێژەى دوبامین لە خوێندا زۆر دەکات بێ
ئەوەى کاریگەریى لەسەر رێژەى هۆرمۆنەکانى دیکە هەبێت، خواردنى (30) میلیگرام لە
رۆژێکدا کاریگەرییەکەى هاوشێوەى دەرمانى دژە خەمۆکى دەبێت کە خەمۆکى کەم و مامناوەند چارەسەر دەکات.
کێشى زیادەى لەش
کەم دەکاتەوە:
خواردنى ئەم
بەهاراتە دەبێتە هۆى دابەزینى کێشى لەش لە رێگەی هاوکاریکردنى لەش لە هەستکردن بە
زو تێربون و نەهێشتنى ئارەزوى خواردن.