(سبەى):
دوای (25) ساڵ لە
ون بونیان، جارێکی دیکە گیاندارێکی دەگمەن لە کامێرای چاودێریی ناوچەیەکی ڤێتنام
دەردەکەوێتەوە.
شیردەرە بچوکەکە
بە "مشکە ئاسک" ناسراوە و لە شێوەدا هاوشێوەی ئاسکە و قەبارەى هێندەى
مشکێک دەبێت، تەنها لە ڤێتنام بینراون و یەکێکە لە دەگمەنترین گیاندارەکان لە
جیهاندا.
چارەکە سەدەیەک
دەبێت زانایان پێیانوابوە ئەو گیاندارانە بەهۆى راوکردنى زۆرەوە لەناوچون، بەڵام دوبارە
دەرکەوتونەتەوە و دەستەى جیهانى بۆ پارێزگاریى لە ئاژەڵى کێوى
بڕیارى ئەنجامدانى لێکۆڵینەوەى لەسەریان داوە.
زانایەکى زیندوەرزانى رایدەگەیەنێت: هیچ زانیارییەکى ئەوتۆیان لەبەردەستدانییە
بۆ ئەوەى بیانگەیەنێتە ئەنجام و نەیاندەزانى دەبێت چاوەڕێى چى بکەن.
بەپێى ئەو توێژینەوەانەى پێشتر لە سەرەتاکانی سەدەى (21) ئەنجامدرابون، سێ
ناوچەى ڤێتنام وەک زێد و شوێنی دۆزینەوەى ئەو گیاندارانە دیاریکرابون و زیاتر لە
(30) کامێراى چاودێرییان تێدا دانرابو، دواجار لەو کامێرانەوە زیاتر لە (300) دانە
لەو گیاندارانە دوبارە دەرکەوتنەوە.