(سبەی): بەهۆی وشکەساڵی و دروستبونی مەترسی لەسەر ژیانی ئاژەڵانی کێوی، وڵاتی نامبیا لە ئەفەریقا نزیکەی (1000) ئاژەڵەی جۆراوجۆر دەفرۆشرێت. پێشبینی دەکرێت وڵاتی نامبیا ئەمساڵ وشکەساڵییەک روی تێبکات کە لە (90) ساڵی رابردودا هاوشێوەی نەبوە و کاریگەری دەبێت لەسەر هەمو جۆرەکانی ژیان، ئەمەش وای لە حکومەتی ئەو وڵاتە کردوە چەند رێوشوێنێک بگرنە بەر بۆ پاراستنی ئاژەڵانی ئاژەڵان لە لەناوچون. وەزارەتی ژینگەی ئەو وڵاتە بڕیاری فرۆشتنی (1000) ئاژەڵی جۆراوجۆریان داوە بۆ ئەوەی لەرێگەیانەوە پارە کۆبکرێتەوە بۆ باشترکردنی پارکی ئاژەڵان و ژینگەی سروشتی وڵاتەکەیان. رۆمیۆ مویوندا، وتەبێژی وەزارەتی ژینگەی نامبیا رایگەیاند: زۆربەی پارک و ناوچەکانی چاودێرییکردنی ئاژەڵان لە دۆخێکی خراپدان، بۆیە ئەگەر ژمارەی ئاژەڵان کەم نەکەینەوە ئەوا ژمارەیەکی زۆر بەهۆی برسێتییەوە لەناو دەچن. ئەو ئاژەڵانەی کە دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ فرۆشتن، بریتین لە (600) گامێش، (60) زەڕافە، (28) فیل، (16) کودۆ، زیاتر لە (200) جۆری ئاسک، کە هەمو ئەم ئاژەڵانە نیشتەجێی پارکی نیشتیمانی نامبیان. هاوکات حکومەتی ئەو وڵاتە رایگەیاندوە؛ زیاتر لە (960) گامێش و زیاتر لە دو هەزار و (500) جۆری ئاسک و شەش هەزار و (400) فیل لە پارکەکانی ئەو وڵاتەدا بونی هەیە و بەهۆی وشکەساڵییەوە مەترسی لەسەر ژیانیان دروست بوە.
چۆن خۆت لە هێرشى ئاژەڵى کێوى دەپارێزیت؟
فهیسبوك زیاتر له یهك ملیۆن ئهكاونتی ساختهی داخستوه
سێڵفى مەرگ، چى وا لە کەسەکان دەکات سەرکەشیەکى لەم شێوەیە بکات؟
چى لەبارەى گوڵى نێرگزەوە دەزانیت؟
بۆ تەندروستییەکى باشتر شەربەتى گێزەر بخۆرەوە
لەدایکبونی منداڵی دوانە لە جیهاندا گەیشتوەتە لوتکە
داهێنهری كاسێتی دهنگ كۆچی دواییكرد
بە چەند هەنگاو کۆنترۆڵى فشارى بەرزى خوێن بکە
زیانێکى دیکەى قەڵەویی ئاشکرا بو