وەرزش 09:41 - 28/06/2019

وێنە و ڤیدیۆ؛ ئەلیسۆن بەرازیلی گەیاندە چوارگۆشەی زێرین

+ -

(سبەی):

هەڵبژاردەی بەرازیل بە لێدانی یەکلاکەرەوە سەركەوتنی بەسەر پاراگوایدا بەدەستهێنا و گەیشتە چوارگۆشەی زێڕینی كۆپا ئەمەریكا.

لە یەکەم یاری قۆناغی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمەریکا ھەڵبژاردەی بەرازیلی میوانداری پاڵەوانێتیەکە لە یاریگای گریمیۆ روبەڕوی ھەڵبژاردەی پاراگوای بوەوە، کاتی یاسایی یاریەکە بە یەکسان بونی بێ گۆڵ کۆتایی هات.

بۆ یەکلا کردنەوەی ئەنجامەکە و دیاریکردنی هەڵبژاردەی براوە، پەنابرایە بەر لێدانی یەکلا کەرەوە و تێیدا ئەلیسۆنی گۆڵپارێزی بەرازیل سەرکەوتوانە لێدانی یەکەمی پاراگوای گەڕاندەوە و دواتر بەرازیل بە ئەنجامی (4-3) یاریەکەی بردەوە و بۆ قۆناغی پێش کۆتایی سەرکەوت.

دوای ئەو سەركەوتنەی ئەمشەو هەڵبژاردەی بەرازیل چاوەڕوانی ئەنجامی یاری نێوان ئەرجەنتین و فەنزوێلا دەکات كە بڕیارە ئەمشەو  ئەنجام بدرێت و براوەی یارییەکە لە چوارگۆشەی زێڕین روبەڕوی هەڵبژاردەی بەرازیل دەبێتەوە.