(سبەی): میسی سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە لە هۆیسکا و بە تۆمارکردنی چوار گۆڵ کۆی خاڵەکانی گەیاندە (59) خاڵ و دوەمی ریزبەندیی خولی ئیسپانیا. شەوی رابردو لەیارییەکانی هەفتەی (27)ی لالیگای ئیسپانیا، یانەی بەرشەلۆنە میوانداریی یانەی هویسکای کرد، ئەنجامی یاریەکەش (4-1) لەبەرژەوەندی بەرشە کۆتایهات، گۆڵەکانیش لەلایەن میسی (دو گۆڵ) و گریزمان و مینگێزاوە تۆمارکران. بەو ئەنجامەش، یانەی بەرشەلۆنە ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە (59) خاڵ و بەجیاوازی دوخاڵ کەوتەوە پێش یانەی ریاڵ مەدرید، لەئێستاشدا یانەی بەرشەلۆنە بەجیاوازی چوار خاڵ لەدوای یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی خولی ئیسپانیاوە پلەی دوەمی ریزبەندی گرتوە. هاوکات، لیۆنێل میسی بەتۆمارکردنی دو گۆڵ لەم یاریەدا، ژمارەی گۆڵەکانی خۆیی لەم وەرزەدا گەیاندە (21) گۆڵ و چوە پێشەنگی گۆڵکارانی ئەم وەرزەی خولی ئیسپانیا.
بە فەرمی عێراق میوانداری جامی کەنداوی (25) دەکات
تیروپشکی قۆناغی (8) خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا راکێشرا
رۆناڵدۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریاڵ
بەرشەلۆنە و لایپزیگ ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد
یۆڤێنتۆس ماڵئاوایى کرد، هالاندیش دۆرتمۆندى پەڕاندەوە
لاپۆرتا بەسەرۆکی نوێی یانەی بەرشەلۆنە هەڵبژێردرا
دێربی مەدرید بە یەکسانبون کۆتایی هات
ڤیدیۆ؛ بەرشەلۆنە بەریمۆنتادا گەیشتە یاری کۆتایی
سەرۆکی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە دەستگیرکرا