وەرزش
08:16 - 11/11/2018
میسی گەڕایەوە بەڵام بەرشە دۆڕا
(سبەی):
هەرچەندە هاندەرانی یانە کەتەلۆنییەکە چاوەڕوانی گەڕانەوەی میسی بون بۆ نێو
یاریگا، بەڵام سەرباری ئەوەی توانی گۆڵێک تۆمار بکات، یانەکەی بە ئەنجامێکی
چاوەڕواننەکرا و لە کامپنو دوچاری شکست هات.
لەچوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی (12)ی خولی لالیگا، یانەی بەرشەلۆنە لەنێو
هاندەرانی خۆی میوانداری یانەی ریاڵ بیتیسی کرد، هەرچەندە لە دەستپێکی یارییەکەوە
یانەی خانە خوێ بە سەرکردایەتی میسی هەوڵی هەژاندنی تۆڕی یانەی میوانی دەدا و
چەندین هێرشیان ئەنجامدا، بەڵام بیتیس دەستپێشخەری کرد و لە خولەکی (20) گۆڵی
یەکەمی یارییەکەی تۆمارکرد و دوای تەنها (14) خولەک، یانەی میوان بوە خاوەنی گۆڵی
دوەمی یارییەکە.
لە تایمی دوەمدا کوڕانی ڤاڵڤێردی هەوڵی راستکردنەوەی ئەنجامەکەیاندا و میسی
گەڕایەوە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ بە لێدانی سزا لە خولەکی (68)، بەوەش جیاوازی گۆڵەکانی
کەمکردەوە، بەڵام لە خولەکی (71)دا جیۆڤانی بۆ جاری سێیەم تۆڕی شتیگنی گۆڵپارێزی
هەژاند، هەرچەندە دوای هەشت خولەک ڤیدال توانی گەیشتەوە سەر گۆڵی یانەی میوان و
توانی گۆڵی دوەمی یانە کەتەلۆنییکە تۆمار بکات، دوای تەنها چوار خولەک لە گۆڵە، کانالێس
گۆڵی چوارەمی بیتیسی تۆمارکرد، پێش ئەوەی میسی گۆڵی دوەمی خۆی و سێیەمی یانەکەی
تۆمار بکات.
بەو ئەنجامەش یانەی بەرشەلۆنە سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا، بەڵام لە پێشەنگی
یانەکانی خولی لالیگادا و بە جیاوازی خاڵێک لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید مایەوە.