ئەرشیف
کوردستان
09:31 - 31/03/2021
ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى هەولێر کۆمەڵێک بڕیارى نوێى دەرکرد
(سبەى):
ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى هەولێر کۆمەڵێک بڕیارى بەمەبەستى رێگریکردنى زیاتر لە
ڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ژورى ئۆپەراسیۆنەکانى پارێزگاى هەولێر کۆمەڵێک بڕیارى نوێى دەرکرد و
ئاماژە بۆ ئەوەکرا وە کە خوێندن لە قۆناغى (1) تا (12) ئامادەیی رادەگیرێت و
خوێندنى زانکۆکانیش بەشێوەى ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و سەرجەم بۆنە و ئاهەنگەکانیش
رادەگیرێن.
دەقى راگەیەندراوەکە:
بهسهرپهرشتی
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی
پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و تەئکید لەوەکرایەوە کە تەواوی هێزەکانی ناوخۆ
(ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕۆژانە لەدانانی مەفرەزە لە شوێنەکان بۆ
چاودێریکردنی هاوڵاتییان و وەرگرتنی ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوکەس و
لایەنانەی ڕەچاووی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی
بەستنی (دەمامک) نابن لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و لە فەرمانگە و دام و دەزگا
حکومیەکانیش، بۆ چاودێریکردنی فەرمانبەرانی دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە
حکومییەکانیش، لێژنە نهێنیەکان درێژە بە ئەرکەکانی خۆیان دەدەن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای هەولێر، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕاگەینراوی کۆبوونەوەی 2021.3.28
خۆی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندی تەواوی سەرجەم
بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(12)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی
کوردستان دەبێت و ڕێکار و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان دەگرێتەبەر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
یەكەم: سەبارەت
بە قوتابخانە و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە:
1- دەوامکردن لە قۆناغی (1)ی بنەرەتی تا
(12)ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە، حکومی و ناحکومی رادەگیرێت تا
2021.4.10 بۆ وانە خوێندن، ئەو قۆناغانە و پەیمانگاکان تەنها کە تاقیکردنەوەیان
مابێت ئەنجامی دەدەن، بە رێنمایی تەندروستیەوە.
2- قۆناغی (12)ی ئامادەیی لە حکومی -
ناحکومی بەردەوام دەبن لە وانە خوێندن و تاقیکردنەوەکانیان بە رێنمایی تەندروستیەوە.
دووەم: سەبارەت
بە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
1- ئەو زانكۆیانەی كە لە تاقیكردنەوەدان،
پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان بەردەوام دەبێت بەپێی رێنمایی تەندروستیەوە.
2- سەرجەم پرۆگرامی خوێندن كە ماوە بە شێوازی
ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
3- وانە پراکتیکیەکان لەناو کەمپەسی زانکۆکاندا،
بەرێکاری تەندروستییەوە بەردەوام دەبن.
سێیەم: كۆبوونەوە
وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەكان
سەبارەت بە مزگەوت و كلێسا و پەرستگاكان و تەواوی ناوەندە ئایینیەكان بریاری پێویست
دەربكات.
چوارەم: ڕاگرتنی
ئاهەنگ و بۆنەی كومەڵایەتی و ئایینی و هەر بۆنەیەكی تر.
پێنجەم: بەردەوام
بوونی قەدەغەكردنی چوونە سەرقەبران و دانانى پرسە لە مزگەوت و لە ماڵان و هەڵدانى
خێمە لە كۆڵان و باخچەكان بەردەوام دەبێت و بنكەی پۆلیس و موختاری گەرەك بەرپرسیارن،
و هەر كەسێك پابەند نەبێت بە بڕی (2،000,000) دوو ملیون دینار پێبژاردن پێ دەدرێت.
شەشەم: هۆڵى سينەماكان
لە گشت مۆڵ و بازاڕەكان دادەخرێن بە بەردەوامی لە تەواوی شار و شارۆچكەكان لە هەرێم.
حەوتەم: داخستنی
تەواوی هۆڵەكانی وەرزشييەكان و لەشجوانی و مەلەوانگەكان و هۆڵى بۆنە و ئاهەنگەكان.
هەشتەم: قەدەغەكردنی
پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری نێرگەلەكێشان لە تەواوی كافی و رێستورانت و یانەكان و
گشت ئەو شوێنانە لە كاتژمێر (9)ی شەو تا (6)ی بەیانی دادەخرێن و هەر كەسێك پابەند
نەبێت بۆ ماوەی (1) یەك هەفتە دادەخرێت و بە بڕی (5,000,000) پێنج ملیون دینار پێبژاردنی
پێ دەدرێت.
نۆیەم: ئەو شوێنانەی
بڕگەی (7)ی سەرەوە پێویستە لە كاتی رێگەپێدراو لە (6)ی بەیانی تا (9)ی شەو خزمەتگوزارییەكانیان
لە دەرەوە و باخچەكانیان پێشكەش بكەن و پێویستە مەودای نێوان دوو مێز لە (2) دوو مەتر
كەمتر نەبێت و ئەوانەی باخچەیان نیە و خزمەت
گوزارییەكانیان لە شوێنی داخراو پێشكەش دەكەن پێویستە بە هەمان شێوە مەودای نیوان
دوو مێز لە (2) دوو مەتر كەمتر نەبێت و تەواوی دەرگا و پەنجەرەكان كراوه بێت و سیستەمی
كێشانی هەوا كار بكات بە پێچەوانەوە سزاكانی بڕگەی (7)ى سەرەوە بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
دەیەم: داخستنی
بازار و مۆلەكان و شوێنە گشتیەكان لە كاتژمێر (9)ی شەو تا (6)ی بەیانی و هەر شوێنێك
پابەند نەبێت بۆ ماوەی(1) یەك هەفتە دادەخرێت و بە بڕی (4,000,000)چوار ملیون دینار
پێبژاردنیان پێ دەدرێت.
یانزدەیەم: هەموو
شوێنە گشتیەكان وەكو (ماركێت، ریستورانت و شوێنە بازرگانیەكان،...هتد) نابێت رێگە
بدەن بە چوونەژوورەوەی هاوڵاتییان بۆ شوێنەكانیان بە بێ بەستنی ماسك ، بە پێچەوانەوە
ئەو شوێنە دادەخرێت بۆ ماوەی (10)رۆژ و
خاوەنەكەی بڕی(1,000,000)یەك
ملیون دینار پێبژاردن دەدات.
دوانزدەیەم: هەر
كەسێك ڕەچاوی بەستنی ماسك نەكات بە پێی رێكارەكانی ئەم بەیانە بە
بری (20,000)بیست
هەزار دینار پێبژاردن دەدات.
سیانزدەیەم: شوفێری
ئوتومبیلەكان بە هەموو جورەكانیەوە (تایبەت ، بارهەڵگر ، كرێ) لە كاتی هەبوونی سەرنشین
لە گەلیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك، بە پێچەوانەوە بەبڕی
(20,000) بيست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشينێك شوفێر وەك پێبژاردن دەدات.
چواردەیەم: دەوامی
فەرمانگەكانی حكومی لە رۆژانی یەكشەممە تا چوارشەممە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی پێنج شەممە دەوام ڕادەگیرێت.
پانزدەیەم: بەهێزكردن و بەردەوامی دان بە هەڵمەتی هوشیاری تەندروستی بە تایبەتی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بە هەموو جورەكانیەوە بە پێی یاسای
رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (4)ی ساڵی 2019 و بەشداربوونی
هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەزگای حكومی و كەرتی تایبەت و گشت چین و توێژەكان
بە تایبەتی بەرپرسانی حكومی و حزبى و كەسایەتی كومەڵایەتی لە هەڵمەتی پابەندبوون بە
رێكارە تەندروستیەكان.
شانزدەیەم:
راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق لە رۆژانی پێنج شەممە
و هەينى و شەممە، جگە لە ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان و هاتووچۆی بازرگانی و ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن كە پێویستە
لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.
حەڤدەیەم: پێویستە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت فەرمانبەر و كرێكارەكانیان پابەند بكەن بە بەستنی ماسك و جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی
لەو دامەزراوەيە ، بە پێچەوانەوە بەبڕی (150,000) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر
حالەتێك پێبژاردن بەو دامەزراوە دەكرێت.
هەژدەیەم: فەرمانگە
حكومییەكان بەردەوام دەبن بە جێبەجێ كردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و لەلایەن وەزیری پەیوەندیدار
چاودێری جێبەجێكردنی ئەو رێكارانە دەكرێت بە پێی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020
ماددەی حەفتەم ، و دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان رێكاری
یاسایی بەرامبەر بەرێوەبەر و فەرمانبەرە كەمتەرخەمەكان وەربگرن.
نۆزدەیەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێریەكانی تر ئەم بەیانە
جێبەجێ بكەن و بەرپرسیارەتی جێبەجێ نەكردنی ئەم بەیانە دەكەوێتە ئەستۆیان.
بيستەم: ئەم بەیانە
لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2021.3.31 كاتژمێر (9)ی شەو جێبەجێ دەكرێت و تا
2021.4.10 بەردەوام دەبێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای هەولێر