(سبەی):
هێزەکانى
سوریاى دیموکرات (هەسەدە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا بۆسەر
کەمپى هۆل (53) چەکداری داعش دەستگیردەکەن، کە لەناو
کەمەپەکەدا سەرقاڵی کاری تیرۆر و توندوتیژی بون.
ئۆپەراسیۆنەکەی
هەسەدە بە بەشداری پێنج هەزار شەڕڤان و کارمەندی ئاسایشی رۆژئاوا دەستی پێکردوە،
لەوبارەیەوە هێزەکانی ئاسایشى رۆژئاوا رایانگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا بۆ سەر
کەمپەکە (53) لە ئەندامانى داعشیان دەستگیر کردوە کە
پێنجیان لە سەرکردەکانى داعشن و چالاکی تیرۆریستیان ئەنجام داوە".
بەپێى
وتەى بەرپرسانى ئەمنیی رۆژئاوا لە چەند مانگى رابردو لە
کەمپى هۆل چەند روداوى کوشتن و هەڵاتن و هێرشکردن رویدا و تەنها لەمانگى رابردو (15) کەس لەناو کەمپەکە کوژراون.
روداوەکانى
ناو کەمپەکە هێزەکانى هەسەدە و ئاسایشى رۆژئاواى ناچار کرد رۆژى یەکشەمە ئۆپەراسیۆنێک بۆسەر
کەمپەکە ئەنجام بدەن و تائێستاش دەستگیرکردنی ئەندامانى
داعش لەناو کەمپەکە بەردەوامە.
کەمپی هۆل
لە رۆژئاواى کوردستان (62) هەزار کەس لە خێزان و
ئەندامانى داعش نیشتەجێ کراون کە زۆربەیان ژن و مناڵن و بەشێکیشیان لە داعشە
ئەوروپیەکانن کە وڵاتەکانیان ئامادە نین وەریانبگرنەوە.