(سبه‌ی):
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم
ورده‌كاری رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا ئاشكرا ده‌كات و سه‌باره‌ت به
ڤاكسینیش ده‌ڵێت: به‌م نزیكانه ده‌ست به كڕینی ڤاكسین ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، سامان
به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌ت به
(سبه‌ی) رایگه‌یاند؛ رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی تێدا
نییه و هاتوچۆكردن له نێوان شاره‌كانی هه‌رێم ئاسایی ده‌بێت.
وتیشی:"بڕیاره
نوێكان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سبه‌ی شه‌وه‌وه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
و ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر ئاماژه‌ی پێكراوه له سه‌عات نۆی شه‌وه‌وه بۆ شه‌شی به‌یانی
ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، به‌م نزیكانه ده‌ست به كڕینی ڤاكسین ده‌كرێت.